کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بۆ کەناڵ8: داوا لە هەموو لایەک دەکەین گرژییەکان کەم بکەنەوە
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لەبارەی هێرشەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن گرژییەکان کەم بکەنەوە و هەوڵ بدەن بە دانوستان ئاڵۆزییەکان چارەسەر بکەن.
هەڵوێستی ئەڵمانیا لەسەر توندوتیژییەکان
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەیەوە لە وەڵامی ئیمەیڵێکی کەناڵ8ـدا ڕایگەیاند، جەخت دەکەنەوە کە وڵاتەکەیان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانەوە داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە توندوتیژی و ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە.
گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرلین بە گرنگی دەزانێت هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ تەواوی ناوچەکە.
وردەکاریی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیە
شەوی 28ی تەممووز، هێزەکانی سعودیە و ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی هاوبەشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە حەوت پارێزگای وڵاتەکە، ئەمەش یەکەمجار بوو سعودیە بە ئاشکرا دان بەوەدا بنێت کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکادا کردووە لە ناوخۆی عێراق.
ناکۆکی لەبارەی ئاگاداریی حکومەتی عێراق
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە ڕایگەیاند، هێرشەکە بە ئاگاداریی حکومەتی عێراق بووە، بەڵام حکومەتی عێراق لە کەناڵە فەرمییەکانیەوە ڕەتیکردەوە کە لە هێرشەکان ئاگادار کرابێتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا