ترەمپ فەرمانی هێرشی سەربازیی چڕ بۆ سەر ئێران دەردەکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵە:

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی فەرمی بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی سەربازی بۆ سەر ئێران دەرکرد.

  • ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە ناچارکردنی تارانە بۆ خۆبەدەستەوەدان یان گفتوگۆکردن.
  • پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکان لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەستپێبکەن.
  • ئەمریکا و ئیسرائیل بژاردەی لێدانی ژێرخانی وزەی ئێران تاوتوێ دەکەن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە ناوچەکە لەبەردەم وەرچەرخانێکی سەربازیی مەترسیدایە؛ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کۆتایی داوە و فەرمانی هێرشێکی چڕی بۆ سەر تاران دەرکردووە. ئەم هەنگاوەی واشنتن وەک دواین فشار دەبینرێت بۆ شکاندنی بێدەنگیی سیاسی و ناچارکردنی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، پێش ئەوەی گرژییەکان بەرەو جەنگێکی گشتگیر بڕۆن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی بە فەرماندە سەربازییەکانی ڕاگەیاندووە کە هێرشە چڕەکان بۆ سەر بنکەکانی ئێران دەستپێبکەنەوە.

واشنتن پێیوایە تەنیا وەشاندنی گورزی توند دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەسەڵاتی تاران و پاشەکشەکردن بە هەڵوێستە سەربازییەکانی.

بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و ئامانجە ستراتیژییەکان دەپێکێت.

ئیدارەی ترەمپ کار لەسەر پلانێکی نوێ دەکات بۆ دابڕانی تەواوەتی ئابووریی ئێران و کۆنترۆڵکردنی توندی دەروازە سنوورییە وشکانییەکان.

  • پلانی وردیان داناوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا.
  • هێرشەکانی ئێران  ژێرخانی وزەی ئەمریکا و ئیسرائیل  لە ناوچە دەگرێتەوە.
  • لێپرسراوێکی باڵای ئێران دەڵێت هەر هێرش بکرێت بە هەمان شێوە وەڵام دەدرێتەوە

وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێکی ئەمریکا

لێپرسراوێکی باڵای ئەمنیی ئێران، بە ئاژانسی تەسنمی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو لێدوانانەی کە لە لایەن میدیای ئەمریکاوە باس دەکریت، کە ئەگەر هەیە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، لە بەرامبەردا پلانێکی تۆکمەیان داناوە، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان.

سەرچاوە ئەمنییە باڵاکەی ئێران ئاشکرایکردووە، هەر هێرشێک بکرێتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، ئەوانیش بە تووندی هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی وزەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادە کارییەکیان کردووە.

ئێران و ئیسرائیل

لەلایەکی دیکەوە، تاران سوورە لەسەر مافی وەڵامدانەوە و ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێک بکرێتە سەری، بە توندی بەرپەرچی دەدەنەوە، وەک چۆن لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە گەرووی هورمز و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامیانداوە. هاوکات ئیسرائیل کە هاوپەیمانی سەرەکیی واشنتنە، ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئێران، بەتایبەت لە پلانەکانی پەیوەست بە لێدانی ژێرخانی وزە و دامەزراوە سەربازییە گرنگەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئێران دەڵێت هەمووی هێرشی ئەمریکا بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.

https://shorturl.at/YEhmp

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا