تەندروستیی جیهانی چەند کاریگەرییەکی گەرما لەسەر تەندروستی بڵاو دەکاتەوە
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئامارەکانی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گەرما لەسەر تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت:
- بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2019، ساڵانە نزیکەی 489 هەزار گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە تۆمار کراون
- %45ـی ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە وڵاتانی ئاسیا تۆمار کراون
- %36ـی ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمار کراون
ڕێنوێنییەکانی تەندروستیی جیهانی بۆ دووربوون لە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی گەرما

تەندروستیی جیهانی دەڵێت:
- هەرگیز منداڵ لەناو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا بەتەنیا بەجێ مەهێڵن
- هەتاوەکو دەتوانن لەبەر سێبەردا بمێننەوە
- جلوبەرگی ڕەنگ کاڵ لەبەر بکەن
- بەلایەنی کەمەوە دەبێت دوو بۆ سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە کەشوهەوای سارددا بمێننەوە
- ڕۆژانە کاتژمێر جارێک کوپێک ئاو بخورێتەوە
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی ئەو کەسانەی بەرکەووتەیان بە کەشوهەوای گەرمی لەڕادەبەدەر هەیە بەردەوام لە زیادبووندایە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
- کاریگەرییەکانی گەرما لەسەر تەندروستیی کەسەکە بەپێی هۆکارە فیسیۆلۆژییەکانی وەک: تەمەن و بارودۆخی تەندروستیی کەسەکە دەگۆڕێن
- لەو کاتانەی ڕۆژ کە کەشوهەوا زۆر گەرمە، خۆتان لە چوونەدەرەوە و ئەنجامدانی چالاکیی توند بەدوور بگرن
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی گەرما لەسەر تەندروستی، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/climate-change-heat-and-health
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا