د. هاڤان قەفتان: پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان گیانلەدەستدان کەم دەکاتەوە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی د. هاڤان قەفتان، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە
وێنەی د. هاڤان قەفتان، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە

د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، لە دیمانەیەکی تایبەتی دێسکی تەندروستیی کەناڵ8 دەڵێت:

  • شێرپەنجەی سییەکان هۆکاری یەکەمی گیانلەدەستدانە بەهۆی شێرپەنجەوە
  • نزیکەی %70ـی تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان لە قۆناغی بڵاوبووەوەی شێرپەنجەکەدا دەستنیشان دەکرێن
  • ڕێژەی گیانلەدەستدانی خانمان بە شێرپەنجەی سییەکان بەراورد بە شێرپەنجەی مەمک دووهێندە زیاترە

باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکان

پزیشکەکە دەڵێت: ئەم نیشانانەی شێرپەنجەی سییەکان لەبیر مەکەن!

  • کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
  • دابەزینی کێشی جەستە بەشێوەیەکی بەرچاو
  • هەناسەتوندی و زۆر میزکردن
  • ئازاری توندی سنگ و ئاوسانی قاچ
  • قەبزی و گۆڕانی شێوەی پەنجەکانی دەست
  • هەستکردن بە ماندوویی، بوونی ئازار و ئاوسانی جوومگەکان
  • دروستبوونی ئێسکی زیادە لە ئێسکە درێژەکانی جەستەدا

زانیاریی زیاتر:

  • پشکنینی سیتی سکانی سنگ باوترین جۆری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکانە
  • کەسانی جگەرەکێش و ئەو کەسانەی بۆماوەی 15 ساڵە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان بکەن
  • پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان زیاتر بۆ کەسانی تەمەن نێوان 50-80 ساڵان دەکرێن، چونکە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان زیاترە
  • ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان ڕێژەی گیانلەدەستدان کەم دەکاتەوە لە کەسانی جگەرەکێشدا

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر شێرپەنجەی سییەکان دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/lung-cancer

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا