ترەمپ: بە فڕۆکەی B-2 کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد

یەسنا ئومێد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ کوژرانی 18 سەربازی ئەمریکی لە جەنگی ئێراندا ڕادەگەیەنێت.

ئاشکرای دەکات فڕۆکە زەبەلاحەکانی B-2 کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان وێران کردووە.

ترەمپ دەڵێت لە بەرامبەر هاوکارییەکان، دەست بەسەر کەرەستە خاوەکانی ئۆکرانیادا دەگرن.

جەخت دەکاتەوە ئەگەر ئەو دەستێوەردانی نەکردایە، ئیسرائیل ئێستا بوونی نەدەبوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "ئەمەریکاز ڤۆیس" (America's Voice) وردەکاریی نهێنیی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، کاتێک تاران تەنیا دوو هەفتەی مابوو ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی، فڕۆکە جەنگییەکانی B-2 ژێرخانی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان تەخت کردووە. ترەمپ دان بەوەدا دەنێت کە باجی ئەم سەرکەوتنە گیانی بووە و 18 سەربازیان لەدەستداوە، بەڵام بەم هەنگاوە ئیسرائیلی لە فەوتانی یەکجاری ڕزگار کردووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ)

ترەمپ ڕایگەیاند لە پێنجەمین مانگی جەنگی ئێراندا 18 سەربازیان لەدەستداوە و پێیوایە ئەو ژمارەیە لەوە زیاترە کە دەبوو بکوژرێن.

ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری B-2ەوە، سەرجەم کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناو بردووە.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "ئەگەر من دەستێوەردانم نەکردبایە، ئیسرائیل ئەمڕۆ بوونی نەدەبوو" و جەخت لە پاراستنی ئەو وڵاتە دەکاتەوە.

سەبارەت بە ئۆکرانیا، ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە خاوە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر هاوکارییە دارایی و سەربازییەکان.

ترەمپ جەنگی ئێران بە جەنگی ڤێتنام بەراورد دەکات و ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە دەڵێن پرۆسەکە زۆری خایاندووە، لە کاتێکدا تەنیا پێنج مانگ تێپەڕیوە.

ئابووری و دۆخی ناوچەکە

لەلایەکی دیکەوە، دۆخی ئابووریی جیهان لە ژێر سێبەری ئەم جەنگەدا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە؛ ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە، مەگەر ئەوەی ڕێککەوتنێکی "ڕاستەقینە" لەگەڵ تاران بکرێت نەک ڕواڵەتی. هاوکات جەخت لەوە دەکرێتەوە کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ ڕێگریکردنە لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران. هەروەها ترەمپ پرسی ئایین و باوەڕ وەک فاکتەری سەرکەوتنی نیشتمانی دەبینێت و جارێکی دیکە گومانی خستە سەر پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی 2020

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

یەسنا ئومێد

3 کاتژمێر پێش ئێستا