دڵنیا حسێن "یەکەم خانمە کاریکاتێریست"ی کورد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دڵنیا حسێن ئەحمەد، لە خانمە شێوەکارەکانی کوردە، وەکو خۆی ئاماژەی پێ دەدات "یەکەم و تاکە کچە کاریکاتێریستی کوردە" و جگە لە کاری شێوەکاری، وەرگێڕی زمانەوانییە لە چوار زماندا و ناوەڕۆکی وێنەییش بۆ گۆڤاری پەپوولە دروستدەکات.

تەکنیکەکانی کارکردنی جیاوازن

بەشێک لە کارە هونەرییەکانی دڵنیا بە شێوازی دیجیتاڵییە هاوتای کارکردن بە ئەکوارێل، مەرەکەب، قەڵەم ڕەنگ و جۆرەکانی دیکەی تەکنیکی هونەری لەسەر کانڤاس و وەرەقە؛ گرنگیی بەم پرسانە دەدات:

  • هۆشیاری تەندروستی
  • دیاردەی کۆمەڵایەتی
  • دیمەنی سروشتی
  • دیمەنی ئایینی
  • نیشتمانپەروەری

نازناوی لاوی ساڵی پێ بەخشراوە

دڵنیا ساڵی 1998 لە هەڵەبجەی تازە لەدایکبووە، تاوەکو ئێستا وەکو خانمە کاریکاتێریستێکی کورد، بەشداریی لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی کردووە و ساڵی 2025 بووە بە براوەی یەکەم لە بواری ڕۆشنبیری و هونەری و نازناوی لاوی ساڵی پێ بەخشراوە لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا.

لە دیارترین دەستکەوتەکانی دڵنیا:

  • هەڵبژاردنی لەلایەن لیژنەی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لاوی کاریگەر لە ئاستی وڵاتەکەدا
  • بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پزیشکی منداڵان لە ئوردن بە پێنج تابلۆ
  • نمایشکردنی یەکێک لە تابلۆکانی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە فەڕەنسا بۆ ساڵی 2019
  • بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە بواری کاریکاتێر لە ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا