ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "گڕوگاڵی قەڵەمێک" بەڕێوەچوو
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- گڕوگاڵی قەڵەمێک لە سێ بەرگ پێکهاتووە و باسی مێژوو دەکات
- حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پڕۆژە و بەرهەمەکان
بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوتای ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئایینی و ئەدەبییەکان، ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "گڕوگاڵی قەڵەمێک" لە نووسینی ڕیاز کاکەیی بەڕێوەچوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
- کتێبی گروگاڵی قەڵەمێک لە سێ بەرگ پێکهاتووە
- نووسینە مێژووییەکانی نووسەرە لەماوەی خوێندنی لە زانکۆ
- بەرگی یەکەم: مێژووی ئیسلام و موسڵمانان
- بەرگی دووەم: مێژووی کورد و کوردستان
- بەرگی سێیەم: مێژووی جیهان و ئەورووپا

ڕێوڕەسمەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پێزانین و دەستخۆشیی ئاڕاستەی ڕیاز کاکەیی کرد و جەختی لە چەند خاڵێک کردەوە:
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پڕۆژە و بەرهەمەکان
- هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی بوارەکانی ڕۆشنبیری، هونەر و وەرزش
ڕیاز کاکەیی کێیە؟
- لە نووسەرە گەنجەکانی کوردە
- گڕوگاڵی قەڵەمێک نوێترین بەرهەمی نووسراویەتی
- کار لە بەرهەمهێنانی کتێبی دەنگی دەکات

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا