ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە وریا ئەحمەد بەڕێوەچوو
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- یەکێتیی نووسەران لقی هەولێر ڕێوڕەسمەکەی ڕێکخست
- وریا ئەحمەد لە موزسیانە ناسراوەکانی کوردە
- زیاتر لە نیو سەدەیە وریا ئەحمەد خزمەتی موزیکی کوردی دەکات
لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، بە سەرپەرشتیی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر، هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی هەولێر، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە وریا ئەحمەد موزسیانی ناسراوی کورد بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە، لەلایەن مەسعود پەرێشان بەڕێوەبرا، لە پێشەکییەکدا، تیشکی خستە سەر ژیان و بەرهەمەکانی وریا ئەحمەد.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
- د. بەیان مانی ڕێزلێنانەکەی دروستکردووە
- د. ئامانج غازی باسی لەبارەی کار و بەرهەمەکانی کرد
وریا ئەحمەد کێیە؟
- لە موزسیانە ناسراوەکانی کوردە و لە کۆیە لەدایکبووە
- زیاتر لە نیو سەدەیە خزمەتی موزیکی کوردی دەکات
- ژەنیاری عود و جومبوشە
- دەیان ئاوازی بۆ هۆنراوەی شاعیران داناوە
- زیاتر لە 10 کتێبی موزیکی نووسیوە

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا