سەدان سکەی زیوی ڕادەستی مۆزەخانەی سلێمانی کران

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • 685 سکەی زیویی سەردەمی ئیلخانی ڕادەستی مۆزەخانەی سلێمانی کران
  • سکەکان لە شارەزوور دۆزرابوونەوە
  • هەوڵدرابوو بە شێوەی نایاسایی بفرۆشرێن
  • ئاسایش دەستی بەسەریاندا گرتبوو
  • بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش/سلێمانی خەڵاتی شکۆنامەی پێ درا

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کە لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو، 685 سکەی زیویی سەردەمی ئیلخانی، ڕادەستی مۆزەخانەی سلێمانی کران.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، عەقید کارزان وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو: پێشووتر، ئەم سکە زیوینییانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش/سلێمانی، دەستیان بەسەردا گیرابوو.

فۆتۆ: مۆزەخانەی سلێمانی

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

  • مێژووی سکەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی 12 و 13ی زایینی
  • پێشووتر لەلایەن دوو هاونیشتمانیی شارەزوور دۆزرابوونەوە
  • هەوڵدرابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێن

لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا، لە پای هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری نیشتمانی، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی شکۆنامەیان پێ درا.

فۆتۆ: مۆزەخانەی سلێمانی
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا