چێڵسی ڕزگاریی نابێت
لە کۆتاییدا یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دۆسیەی سەرپێچییە داراییەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکلایی کردەوە، بەڵام بەشێکی سزاکەی لانەبردووە.
10 ملیۆن پاوەند سزا
ئەم سەرپێچییە داراییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2009 تا 2022، وە چێڵسی بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند سزای دارایی درا و بۆ دوو میرکاتۆ بۆی نییە یاریزان بگوازێتەوە.
یانەی چێڵسی ماوەیەکی زۆرە خەریکی تانەدانە لە بڕیارەکە، لە کۆتاییشدا سەرکەوتوو بووە و دەگوترێت کە 6 خاڵیان لێناشکێت، بەڵام بەڵگەش هەیە کە بڕی 47 ملیۆن پاوەندیان بە نهێنی داوە بە بریکارەکان تاوەکو گواستنەوەکان ئاسان بکەن.
ڕۆژنامەی تایمز و بی بی سی زانیارییەکانی خستووەتەڕوو و دەڵێن، لیژنەی پێداچوونەوەی یەکێتییەکە سزای لێسەندنەوەی خاڵەکانی بە زیادەڕەوی لە قەڵەمدا، چونکە هیچ بەڵگەیەک نەبوو کە بیسەلمێنێت چێڵسی بەهۆی ئەم گواستنەوانە قازانجی وەرزشی کردبێت.
چێڵسی جگە لەوەی سزادراوە بە 10 ملیۆن پاوەند، هاوکات سزای قەدەغکردنی گواستنەوەی یاریزان بۆ دوو میرکاتۆ دراوە، بەڵام ئەمەش تاوەکو 2027 هەڵپەسێدراوە، چونکە چێڵسی دەتوانێت تاوەکو دوو میرکاتۆ واتە ئەم میرکاتۆیە و میرکاتۆی زستانی 2027 یاریزان بگوازێتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا