کەرنەڤاڵی منداڵانی بەهرەمەند سازدەکرێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • تایبەتە بە خستنەڕووی توانا و بەهرەی منداڵان
  • دامەزراوەی کەریمی عەلەکە سەرپەرشتیی دەکات بە پاڵپشتیی دارایی د. تەها ڕەسوڵ
  • پانێڵی زانستی، نمایشی هونەرەکان و سروود و گۆرانی لەخۆدەگرێت

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، ئامادەکاریی دەکات بۆ سازکردنی کەرنەڤاڵێکی تایبەت بە منداڵانی بەهرەمەندی کورد.

لە ڕاگەیێنراوەکەی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئاماژە بەوە دراوە: لە سایەی گۆڤاری وارانی تایبەت بە منداڵان و مێردمنداڵان، کەرنەڤاڵی گەورەی منداڵانی بەهرەمەند سازدەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • کەرنەڤاڵەکە بۆ ناساندنی توانا و بەهرەی منداڵانی کوردە
  • پانێڵی زانستی لەخۆدەگرێت
  • چالاکی وێنەکێشان و نمایشی بوکەڵە پێشکەش دەکرێن
  • بڕگەی سروود و گۆرانی لەخۆدەگرێت
  • سەمای بالێ و شانۆگەری پێشکەش دەکرێن

ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی کەرنەڤاڵەکە دەستیانپێکردووە و بە پشتیوانیی دارایی د. تەها ڕەسوڵ سازدەکرێت، لە داهاتوودا وادەی بەڕێوەچوونی ئاشکرا دەکرێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا