خولی ئامادەکردن بۆ بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • دەرچووانی 12ی ئامادەیی ئەمساڵ و پار، دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی
  • دەرچووانی بەشەکانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ئەمساڵ دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن
  • پێشکەشکردن بە دوو شێوازی دەستی و ئەلیکترۆنی دەکرێت
  • پێشکەشکردن لەڕێگەی سەندیکا وەستاوە

ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە بۆ کردنەوەی دەرگای وەرگرتن بۆ خوێندن لە بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی، ئێستا فێرخواز دەتوانێت:

  • لە بەشی تۆمارگەی کۆلێژی هونەرە جوانەکان فۆڕمی پێشکەشکردن وەربگرێت
  • فێرخواز دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ بەشداریکردن لە خولی ئامادەکاریی بۆ وەرگرتن

ئەوانەی کە دەیانەوێت وەکو فێرخواز لەم بەشە سینەماییەدا بخوێنن، دەتوانن لە چەند بوارێکی جیاوازدا وەربگیرێن، لەوانە:

  • نواندن
  • وێنەگرتن
  • نووسینی سکرینپلەی
  • ئێدیت
  • پۆشاکسازی
  • مەیکئەپ

کێ دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکات؟

  • دەرچووانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی ئەمساڵ و پار
  • دەرچووانی بەشەکانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ئەمساڵ

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • پێشکەشکردن لەڕێگەی سەندیکا داخراوە
  • فۆڕمەکە بە PFD وەردەگیرێت و فێرخواز خۆی پرنتی دەکات و پڕیدەکاتەوە
  • ناردنەوەی فۆڕمەکە بە دەستی و بە ئەلیکترۆنی دەبێت
  • پێش ڕۆژانی تاقیکردنەوە، فۆڕمە ڕەسەنەکە دەبێت بە دەستی ڕادەستی تۆمارگەی کۆلێژی هونەرەجوانەکان بکرێت
  • خولی ئامادەکاریی ڕۆژانی 24 بۆ 28ی ئاب بەڕێوەدەچێت

بۆ زانیاریی زیاتر:

0770 144 04 98

0770 152 48 45

[email protected]

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا