وۆرکشۆپێکی سینەمایی لە سلێمانی ڕێکدەخرێت
حەسەن فەلاح 6 کاتژمێر پێش ئێستا
- وۆرکشۆپەکە بۆ بەدەستهێنانی بیرۆکەی سینەماییە
- سەید محەممەد ڕەزا ردمەندان بەڕێوەی دەبات
- دوو ڕۆژ: لە ڕێکەوتی نۆ بۆ 10ی ئاب بەردەوام دەبێت
- لە کارگەی کولتووری سلێمانی ڕێکدەخرێت
ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی سینەمایی تایبەت لە شاری سلێمانی، بە ناونیشانی (سەد ڕێگا بۆ گەیشتن بە 100 بیرۆکەی فیلم).
ئەم وۆرکشۆپە، لەلایەن بەشی هونەری سینەمای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕێکدەخرێت بە هەماهەنگیی "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 100".
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- سەید محەممەد ڕەزا خردمەندان وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەبات
- ڕێکەوتی نۆ بۆ 10ی ئاب بەڕێوەدەچێت و تەنیا دوو ڕۆژ دەخایەنێت
- لە هۆڵی ژمارە یەکی کارگەی کولتووری سلێمانی ڕێکدەخرێت

ناونووسین بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە بەردەوامە و دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارەیەوە بکەن:
07740874506
حەسەن فەلاح
6 کاتژمێر پێش ئێستا