لیستی درێژی خەڵاتی بوکەر ڕاگەیێنرا

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • 13 ڕۆمان لە لیستەکەدان
  • حەوت لە بەربژێرەکان خانمن
  • نۆی تشرینی دووەم براوە ئاشکرا دەکرێت
  • سێ ڕۆمان بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوە

بە فەرمی، ناونیشانی تەواوی ئەو ڕۆمانانە ئاشکرا کرا، کە بڕیارە بۆ ئەمساڵ، کێبڕکێ بکەن بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین ڕۆمانی جیهان لەلایەن خەڵاتی بوکەرەوە.

چاودێران، لیستەکەی ئەمساڵ بە لیستێکی داینامیتی وەسف دەکەن، کە لە 13 ڕۆمان پێکهاتووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • حەوت لە بەربژێرەکان خانمن
  • ڕێکەوتی 22ی ئەیلوول لیستی کورت ئاشکرا دەکرێت
  • ڕێکەوتی نۆی تشرینی دووەم ناوی براوە ئاشکرا دەکرێت

بۆ یەکەمجار خەڵاتی ئەدەبیی بوکەر لە ساڵی 1969 دابەشکراوە و ئەمساڵ 58ـەمین خولی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت یەکێک لەم ڕۆمانانە ببێت بە براوە:

  • The Disappearers لە نووسینی مارلۆن جەیمس
  • John of John لە نووسینی دوگلاس ستیوارت
  • The Things We Never Say لە نووسینی ئیلیزابێس ستراوت
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا