توێژینەوەیەکی نوێ: چەوریی زیادەی جەستە کوالێتیی تۆوی پیاوان کەم دەکاتەوە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی تۆوی پیاوان
وێنەی تۆوی پیاوان

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ، لەسەر پەیوەندیی نێوان چەوریی جەستە و کوالێتی تۆوی پیاوان ئەنجام دراوە

  • چەوریی زیادە ئاستی هاوسەنگیی هۆڕمۆنەکانی ئیسترۆجین و هۆڕمۆنی نێرینە(تیستۆستیرۆن) کەم دەکاتەوە
  • چەوریی زیادە لە ڕێگەی دروستکردنی کاریگەریی لەسەر ژێرمێشکەڕژێن دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە( تێستۆستیرۆن)
  • چەوریی زیادە پلەی گەرمی گونەکان بەرز دەکاتەوە، بەمەش توانای بەرهەمهێنانی تۆو لە گونەکاندا کەم دەکاتەوە
  • چەوریی زیادە مەترسیی دروستبوونی حاڵەتی بەرگریی هۆڕمۆنی ئینسۆلین و هەوکردن زیاد دەکات
  • چەوریی زیادە پرۆسەی زیندەچالاکیی جەستە تێکدەدات

وردەکاریی توێژینەوەکە

  • نزیکەی 1250 پیاو لە وڵاتی نەرویج بەشدارییان لە توێژینەوەکە کردووە
  • توێژەرانی توێژینەوەکە دەڵێن ''ڕێژەی ئاستی چەوریی پیاوەکە زیاتر پیشبینی کەمبوونەوەی ژمارەی تۆو دەکات بەراورد بە ڕێژەی پێوانەی کێش و باڵا ''
  • پیاوان بە پاراستنی کێشی تەندروستی جەستەیان دەتوانن کوالێتی تۆوەکانیان بپارێزن

زانیاریی زیاتر

  • چەوریی زیادە بە ڕێژەی %23  ژمارەی تۆوی پیاوان کەم دەکاتەوە
  • قەڵەوی مەترسیی نەزۆکبوونی پیاوان زیاد دەکات
  • یەکێک لەهۆکارەکانی نەزۆکبوونی پیاوان تووشبوون بە نەخۆشییە بەسێکس گوازراوەکانە

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکانی چەوریی زیادە لەسەر کوالێتیی تۆوی پیاوان دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://www.healthline.com/health-news/higher-body-fat-percentage-lower-sperm-count-study

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا