هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. هەردی تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، دەڵێت ''ئەم هۆکارانە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان زیاد دەکەن"
- جگەرەکێشان، نێرگەلە یان کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی
- ئەوکەسانەی لە کارگەی لاستیک دروستکردن یان بۆیاخ کاردەکەن
- ئەوکەسانەی بۆماوەیی شێرپەنجەی میزڵدانیان هەیە
- مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان لە پیاواندا زیاترە
- ئەو کەسانەی چارەسەری کیمیایی یان تیشکیان وەرگرتووە لە پێشتردا، ئەگەری دروستبوونی گرێی شێرپەنجەی میزڵدان زۆرە تیایاندا
- هەڵکشانی تەمەن مەترسیی تووشبوون بە شیرپەنجەی میزڵدان زیاد دەکات
نیشانەکانی دروستبوونی گرێی شێرپەنجەی میزڵدان
- سووربوونی ڕەنگی میز(میزی خوێناوی) یان بوونی کڵۆخوێنی مەیو لەناو میزدا
- ئازار یان کزانەوە لە کاتی میزکردندن
- زوو زوو میزکردن
- ئازاری بەشی خوارەوەی پشت لە یەک لا
- کەمبوونەوەی کێشی جەستە
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
زانیاریی زیاتر... چۆنیەتیی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی میزڵدان
- دەرکەوتنی نیشانەکانی لەکەسی توشبوودا
- ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەری میزڵدان
- پشکنینی ئێم ئاڕ ئای میزڵدان
- پشکنینی ناوبینیی میزڵدان
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر شێرپەنجەی میزڵدان، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/bladder-cancer/symptoms-causes/syc-20356104
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا