یوڤێنتۆس گرێبەستی کۆلۆ موانی یەکلایی کردەوە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویان کردەوە کە یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی گرێبەستی گواستنەوەی ڕاندال کۆلۆ موانی، هێرشبەری فەرەنسی لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی یەکلایی کردووەتەوە، دوای ئەوەی پێشتر بۆ ماوەیەکی کورت بە خواستن یاری بۆ ئەو یانە ئیتاڵییە کردبوو.

لە وەرزی ڕابردوودا، کۆلۆ موانی بە خواستن یاری بۆ تۆتنهامی ئینگلیزی کرد، بەڵام گرێبەستەکەی نەبووە هەمیشەیی، هاوکات بڕیاریش درابوو لە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان بەردەوام نەبێت.

لە سەرەتادا یوڤێنتۆس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە شێوەیەکی یەکجاری دوودڵ بوو، ئامانجی ئەوە بوو بە خواستن و بە مەرجی کڕینەوە لە کۆتایی وەرزدا بیگوازێتەوە. بەڵام، وەک تۆڕی سکای سپۆرتس ئیتاڵیا و فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاماژەیان پێداوە، یوڤێنتۆس ڕازی بووە بڕە پارەی داواکراو بۆ کڕینی هەمیشەیی یاریزانەکە بدات. سەبارەت بە وردەکارییەکانی گرێبەستەکە، سەرچاوەکان ئەوەیان ڕوون کردووەتەوە، کە تێچووی گواستنەوەکە بە بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ جێبەجێ کراوە، لەگەڵ گۆڕانکاری و پاداشتەکان کە دەگاتە 12 ملیۆن یۆرۆی دیکە، هەروەها ماوەی گرێبەستەکەی کۆلۆ موانی تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2031 بەردەوام دەبێت و یاریزانە فەرەنسییەکە ساڵانە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە یانە نوێیەکەی وەردەگرێت

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا