ترەمپ خۆی بە ئێلڤیس پرێسڵی دەچوێنێت

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ترەمپ بەکارهێنەرێکی بەردەوامی ژیریی دەستکردە
  • ترەمپ بە خۆ چواندنی بە پرێسڵی دەیەوێت گەورەیی ئەمریکا دەربخات
  • لەماوەی یەک کاتژمێردا دەیان پۆستی هەیە لە تروس سۆشیاڵ
  • چاودێران: زۆریی پۆستەکانی ترەمپ مەبەست و واتا ڕاستەقینەکانی شاردووەتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، وێنەیەکی خۆی بە ژیریی دەستکرد دروستکردووە و خۆی بە ئێلڤیس پرێسڵی گۆرانیبێژی گەورەی ئەمریکی چواندووە.

لە ماوەی ڕابردوودا و لە سنووری تەنیا یەک کاتژمێردا، دۆناڵد ترەمپ:

  • زیاتر لە 32 پۆستی جیاوازی لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ بڵاوکردووەتەوە
  • پۆستەکان لەبارەی پرسی جیاوازن و بەشێکیان پەیوەستن بە جیهانی هونەر و بوونەوەرە ئاسمانییەکان
  • چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن کە واتای ڕاستەقینەی پۆستەکانی ترەمپ بەهۆی زۆریی ژمارەیانەوە دیار نییە

لە دیارترین ئەو ناوەڕۆکانەی ترەمپ بڵاویکردوونەتەوە:

  • خۆ چواندن وەکو ئێلڤیس پرێسڵی
  • هاودەمیکردنی بوونەوەری ئاسمانی
  • هەڕەشە بۆ داگیرکردنی گرینلاند و ڤێنیزوێلا
  • بەربژێر بوون بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتییەکەی

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا