چەند زانیارییەک لەسەر دروستبوونی بەردی زراو
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هۆکارە مەترسیدارەکانی دروستبوونی بەردی زراو چین؟
- مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو لە خانماندا زیاترە
- ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 40 ساڵانە
- ئەو کەسانەی کێشی زیادەی جەستەیان هەیە
- مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو لە خانمانی دووگیاندا زیاترە
- ئەو کەسانەی ژەمە خۆراکیی چەور دەخۆن
- بۆماوەیی خێزانی
- ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە
- ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی جگەریان هەیە
نیشانەکانی تووشبوون بە بەردی زراو چین؟
- بوونی ئازارێکی لەناکاو لەبەشی سەرەوەی سک
- بوونی ئازارێکی لەناکاو لە ناوەڕاستی سک
- بوونی ئازاری پشت
- بوونی ئازار لە شانی ڕاست
- ڕشانەوە
- دڵتێکهەڵهاتن
زانیاریی زیاتر...چۆن مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو کەم بکرێتەوە؟
- ئەو خۆراکانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی
- پاراستنی کێشی جەستەی تەندروست، بە هێواشی کێشی جەستە دەببەزێنرێت
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بەردی زراو دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/gallstones/symptoms-causes/syc-20354214
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا