هەواداران ستایشی ڕۆڵی تۆم هۆڵاند دەکەن لە بەشە نوێیەکەی سپایدەرمان

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بە کەمتر لە هەفتەیەک داهاتی بەشە نوێیەکەی سپایدەرمان 900 ملیۆن دۆلار
  • هەواداران ئەم بەشە بە باشترین فیلمی تۆم هۆڵاند وەسف دەکەن
  • چاودێران: تاوەکو کۆتایی هەفتە داهاتەکەی یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

کەمتر لە هەفتەیەکە بەشە نوێیەکەی زنجیرە فیلمی سپایدەرمان بە ناونیشانی Spiderman: Brand New Day بڵاوکراوەتەوە و تیایدا تۆم هۆڵاند، وەکو ڕۆڵگێڕی سپایدەرمان سەرنجی هەوادارانی ڕاکێشاوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • تۆم هۆڵاند تاوەکو ئێستا چوار جار ڕۆڵی سپایدەرمانی گێڕاوە
  • بەشە نوێیەکە لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 927 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە
  • چاودێران پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی هەفتە داهاتەکەی یەک ملیار دۆلار تێپەڕێنێت

گەڕانەوەی تۆم هۆڵاند لە ڕۆڵی پیتەر پارکە و سپایدەرمان سەرنجی هەوادارانی ڕاکێشاوە، بەشێکیان بە باشترین فیلمی هۆڵاند وەسفی دەکەن.

سپایدەرمان یەکێکە لە بەناوبانگترین زنجیرە فیلمەکانی جیهان:

  • تاوەکو ئێستا 10 بەشی لێ بەرهەمهێنراوە
  • زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری بۆ مارڤڵ کۆکردووەتەوە
  • سێ ئەکتەر تاوەکو ئێستا ڕۆڵیان گێڕاوە: تۆبی ماگوایەر، ئاندرو گرفیڵد و تۆم هۆڵاند
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا