ئێندریک: لە پێناو کریستیانۆ و ڤینی لە ریاڵ مەدرید دەمێنمەوە
ئێندریک گەڕاوەتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە خواستن ڕوویکردە لیۆنی فەڕەنسی، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە لیۆن ئاستی زۆرباش بوو، بەڵام لە ریاڵ لەگەڵ هەریەکە لە ڕاهێنەران ئەنچیلۆتی، ئەلۆنسۆ و ئاربێلوا هەلی یاریکردنی زۆری نەبوو
ئێستا لەگەڵ هاتنی مۆرینیۆ وەکو ڕاهێنەری نوێی شاهانەکان، لەوانەیە هەمان چیرۆک لەگەڵ ئێندریک دووبارە ببێتەوە، بەتایبەت ئەگەر هێرشبەرێکی دیکە بێت.
- ئێندریک لە هاوینی 2024 ڕوویکردە ریاڵ مەدرید
- لە 2006 لەدایکبووە و تەمەنی 21 ساڵە
- لەگەڵ ریاڵ مەدرید تاوەکو 2030 گرێبەستی هەیە
- ئێندریک تاوەکو ئێستا 162 یاریی کردووە، خاوەنی 47 گۆڵ و 12 ئەسیست
- لەگەڵ لیۆن وەرزی ڕابردوو 8 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەبوو
لە پێناو کریستیانۆ و ڤینیسیۆس
ئێندریک هەمیشە ئامادەیی خۆی پیشان داوەبۆ یاریکردن، هەر دوێنێش دوای یاریی ریاڵ و فیۆرێنتینا گوتی لە پێناو ڤینیسیۆس و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ حەزدەکەم بمێنمەوە و خزمەتی یانەکە بکەم، بەڵام داهاتووی نادیارە.
.
رۆژنامەی ئەی ئێس دەڵێت : ئێندریکیش یەکێکە لەو یاریزانانەی ئەگەری هەیە بەر لیستی ماڵئاوایی بکەوێت، بەتایبەت دوای ئەوەی کارلۆس ئێسپی لاوێکی تەمەن 21 ساڵی باڵا بەرز هاتووەتە ریاڵ مەدرید و لەسەر داوای مۆرینیۆش بووە.
ئێندریک تا ساڵی 2030 گرێبەستی هەیە، بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە خواستن بیداتە یانەی دیکە، یاریزانەکە لە لێواری رۆشتن و مانەوەیە، بەڵام داوای مافی خۆی کردووە کە وەڵامێکی کۆتایی بدەنێ، نەک هەر ئێندریک، بەشێکی میدیاکان باس لە ڕۆشتنی ئەسێنسیۆ و کاماڤینگاش دەکەن، ئەوانیش وەکو ئێندریکی داهاتوویان بەتەواوی ٪100 ڕوون نییە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا