لە عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئاب کرا

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ

  • دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی تؤری پاراستنی کۆمەڵایەتی کراوە
  • زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان لێی سوودمەند دەبن
  • بڕی 438 ملیار دینار دابەش دەکرێت

تۆڕى پاراستنى کۆمەلایەتى

بە گوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئابى تۆڕى پاراستنى کۆمەلایەتى کراوە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان لێى سوودمەند دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا لە عێراق دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمموز کۆتایی نەهاتووە.


ژمارەی ئەو خێزانانەی لێی سوودمەند دەبن

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى فیدراڵ، دەست بە دابەشکردنى مووچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى کراوە بۆ مانگى ئاب، کە یەک ملیۆن و 46هەزار خێزان لێى سوودمەند دەبن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەمى ئەو پارەیەى دابەشدەکرێت، 438 ملیار دینارى عێراقییە.

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى جەختدەکاتەوە لە پابەندییان بە دابەشکردنى مووچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى لەوادەى دیارییکراوى خۆى.

تاوەکوو ئێستا مووچەی هەرێمی کوردستانیش خەرجنەکراوە


دابەشکردنى مووچەى مانگى ئابى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتیى عێراق لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک وەزارەتى حکومەتى فیدراڵ و فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش، مووچەى مانگى تەمموزیان وەرنەگرتووە.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا