بۆچی مرۆڤە دێرینەکان لە قووڵایی ئەشکەوتەکاندا وێنەیان کێشاوە؟

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە بۆچی مرۆڤە دێرینەکان، قووڵایی ئەشکەوتەکانیان بۆ کێشانی وێنەی دیواریی هەڵبژاردووە، پەیوەستە بە چەند دۆخ و ڕێوڕەسمێکی تایبەتەوە، کە تێکڕای بیرۆکەکە لەم چەند خاڵەدا کورتدەبێتەوە:

  • ڕێوڕەسم و جادوو: لە سەردەمانی کۆندا، دروستکردنی وێنەی دیواری، پاڵنەر بووە بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی تایبەت بە بانگهێشتکردنی ڕۆحەکان و پەیوەستبوون بە ڕابردوو
  • دەنگدانەوە: کێشانی وێنە لە سەردەمانی کۆندا، پەیوەست بووە بە وتنەوەی گۆرانی و دروستکردنی دەنگ، لەناو ئەشکەوتەکاندا دەنگدانەوەی تایبەت دروستبووە و ئەمەش کەشێکی تایبەتی دروستکردووە
  • پاراستن: مرۆڤە دێرینەکان لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا بۆیان دەرکەوتووە، کێشانی وێنە لە قووڵایی ئەشکەوتەکاندا، هەلی پاراستن و مانەوەیان زیاتر دەکات و لە تیشکی خۆر، داخوران و کاڵبوونەوە دەیانپارێزێت
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا