گرووپی BTS لە خەڵاتەکانی گرامی کشایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئەندامانی گرووپەکە بڕیاریان داوە بۆ ساڵی 2027 بەشدار نەبن لە گرامیدا
  • گۆڕانی یاساکانی گرامی پاڵنەرە بۆ ئەم کشانەوەیە
  • زۆربەی گۆرانییەکانی BTS بە زمانی ئینگلیزین و مەرجەکانی گرامی بۆ ساڵی نوێ نایانگرێتەوە
  • هەواداران پاڵپشتیی لە بڕیارەکە دەکەن

بە فەرمی و لە ڕاگەیێنراوێکدا، گرووپی موزیکیی BTSی کۆریای باشوور، کشانەوەی خۆیان لە خەڵاتەکانی گرامی دووپات کردەوە.


لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:

  • لە گرامیی 2027 گرووپی BTS بەشدار نابێت
  • هیوادارن هونەر بەگوێرەی بەها هونەرییەکەی بڕیاری لەسەر بدرێت
  • سوپاسی هەوادارەکانیان دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنیان

چاودێران پاڵپشت بە گەڕانەوەی گرووپەکە بۆ بەرهەمهێنانی موزیک و گۆرانی باوەڕیان وابوو خەڵاتی گەورەی گرامی دەبەنەوە:

  • ساڵی 2026 پاش تەواوبوونی خزمەتە سەربازییەکەیان ئەلبوومێکیان بە ناونیشانی Arirang بڵاوکردەوە
  • گۆرانیی Swim بوو بە گۆرانیی ژمارە یەک لە ئەمریکا
  • خەڵاتی باشترین و ئەلبووم و گۆرانییان بۆ پێشنیاز کرابوو

گرووپەکە لەبەر ئەم هۆکارانە لە گرامی کشاوەتەوە:

  • گۆڕانی مەرج و پێوەرەکانی گرامی بۆ باشترین موزیکی ئاسیایی
  • گرامی داواکارە موزیکە ئاسیاییەکان خاوەنی زمانی ڕەسەن بن
  • گرووپی BTS گۆرانییەکانیان بە ئینگلیزییە و مەرجەکانی گرامی نایانگرێتەوە

مێژووی BTS و گرامی:

  • ساڵی 2021 بوو بە یەکەم گرووپی کەی-پۆپ لە گرامی بەربژێر بێت
  • تاوەکو ئێستا بەربژێری پێنج خەڵاتی گرامی بوون
  • لە ئاهەنگەکانی گرامی گۆرانییان پێشکەش کردووە
  • تاوەکو ئێستا براوەی هیچ خەڵاتێکی گرامی نەبوون

دیارترین ئەو گرووپ و هونەرمەندانەی بایکۆتی گرامییان کردووە:

  • The Weeknd
  • Frank Ocean
  • Drake
  • Morgan Wallen
  • Will Smith
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا