تەندروستیی کەنەدا: دەستنیشانکردن بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی زیادی کردووە
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تەندروستیی کەنەدا هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژەی دەستنیشانکردن بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەدات
- ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدز
- تەنیا لە ساڵی 2024 دا نزیکەی سێ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی تۆمار کراون
- زیادبوونی ڕێژەی دەستنیشانکردن بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بەهۆی زۆر بەردەستبوونی پشکنینەکانی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤیـیەوەیە
- تەندروستیی کەنەدا لە شکستهێنانی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی نزیک دەبێتەوە
نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی چین؟
- تا
- ئاوسانی لیمفەگرێکان
- ئازاری قورگ
- سووربوونەوەی پێست
- ئازاری ماسولکەکان
- سکچوون
- لەدەستدانی کێشی جەستە
زانیاریی زیاتر
- ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی لە ڕێگەی شلەمەنییەکانی جەستەوە دەگوازرێتەوە
- سێکسی ناتەندروست مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی زیاد دەکات
- ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزی کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەتوانن سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://www.cbc.ca/news/health/hiv-infections-rising-in-canada-
9.7292692https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/hiv-aids/symptoms-causes/syc-20373524
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا