عەباس عێراقچی وەزيری دەرەوەی ئێران لە نەجەفە

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسین لە شاری نەجەفە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسین لە شاری نەجەفە

پووختەی هەواڵ

  • بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسین عەباس عێراقچی لە شاری نەجەفە
  • عێراقچی و شاندێکی یاوەری بە شەقامێکی نەجەفدا بینراون
  • سبەی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسین بەڕێوەدەچێت

عەباس عێراقچی وەزيری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداريکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئيمام حسێن لە شاری نەجەفی عێراقە.


لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

پێشتر ئيسماعيل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانيدا جەختيکردەوە عێراقچی بە مەبەستی بەشداريکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئيمام حسێن دەچێتە نەجەف.

بەگوێرەی ئەو ديمەنانەی بڵاوکراونەتەوە عیراقچی و شاندێکی ياوەری گەيشتوونەتە نەجەف و بە شەقامێکی نەجەفدا دەڕۆن و دەيان کەس دەوری داون.

سبەی ڕێوڕەسمەکان دەستپێدەکات

سبەينێ ڕێوڕەسمی چلەی ئيمام حسێن لە شاری کەربەلا لە عێراق بەڕێوەدەچێت و هەزاران زيارەتکاری شيعە لەو شارە دەبن بەمەبەستی بەشداريکردن لە ڕێوڕەسمەکە و سەردانی مەزارگەی ئەو ئيمامە دەکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223357

https://channel8.com/kurdish/news/221836

https://channel8.com/kurdish/news/221097

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا