پسپۆڕێکی مێشک و دەمار چەند بیروڕایەکی هەڵە سەبارەت بە پێکانی سەر ڕوون دەکاتەوە

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی سەر
وێنەی ئەندامی سەر

د. شاکێو شێرزاد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشك و دەمار، دەڵێت:  

  • ئەم بیروڕایە هەڵەیە: لەکاتی پێکانی سەر و مێشکدا، ئەگەر پشتی سەری کەسەکە بەر زەوی نەکەوێت، ڕشانەوەی نەبێت و خوێنبەروونی سەری نەبێت ئەوا پێکانی سەری کەسەکە مەترسیدار نییە!
  • زانیاریی دروست: پێکانی سەر لە هەرلایەکی سەرەوە بێت وەک: چەپ، ڕاست، سەرەوە، خوارەوە و لاتەنیشتەکانی سەر مەترسیدارە و نابێت پشتگوێ بخرێت
  • زانیاریی دروست: دەکرێت پێکانی مێشک ببێتەهۆی خوێنبەربوون و برینداربوونی مێشک

پەیوەندیی نێوان ڕشانەوە و خوێنبەربوونی ناوەکیی مێشک

  • لەنیوەی حاڵەتەکانی خوێنبەربوونی ناو کاسەی سەردا چارەخوازان ڕشانەوەیان نییە، بۆیە لە کاتی نەبوونی ڕشانەوەشدا دەبێت کەسەکە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پشکنینی وردی بۆ بکرێت
  • بوون و نەبوونی برینی دەرەکیی سەر، ڕێژەی پێکانی مێشک دیاری ناکات
  • لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا دەکرێت جووڵەی مێشک لەناو کاسەی سەردا ببێتەهۆی برینداربوون بەبێ ئەوەی هیچ برینداربوونێکی دەرەکی هەبێت

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکانی پێکانی سەر، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

Head Injury: Types, Symptoms, Causes & Treatments

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا