فێستیڤاڵی شاجوانی پشیلە بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • خولی سێیەمە و لە فامیلی مۆڵی سلێمانی ڕێکدەخرێت
  • پشیلەی براوە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێت
  • ژمارەیەک ئاژەڵدۆست نامەی ستایشیان پێ دەدرێت

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا لە شاری سلێمانی، سێیەم خولی فێستیڤاڵی شاجوانی پشیلە، بۆ دەستنیشانکردنی جوانترین پشیلە لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.


خولی دووەمی شاجوانی پشیلەکان، فۆتۆ حەمەسوور - کەناڵ8

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • ڕێکەوتی هەشتی ئاب فێستیڤاڵەکە لە فامیلی مۆڵی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
  • بەشێک لە ئاژەڵدۆستانی هەرێمی کوردستان نامەی ستایشیان پێ دەدرێت
  • بە دەنگدان جوانترین پشیلەی ساڵ دەستنیشان دەکرێت
  • براوە دەبێت بە خاوەنی نازناو و خەڵاتی تایبەت

خولی دووەمی شاجوانی پشیلەکان، فۆتۆ حەمەسوور - کەناڵ8

بۆ جاری سێیەمە لە شاری سلێمانی بۆنەیەکی تایبەتی لەم جۆرە بۆ دەستنیشانکردنی جوانترین پشیلە بەڕێوەدەچێت، لە خولەکانی پێشووتردا براوەکان بەم جۆرە بوون:

  • خولی یەکەم بۆ ساڵی 2024: نیلۆ
فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
  • خولی دووەم بۆ ساڵی 2025: گوڵە ڕەعنا
فۆتۆ: نەبەز عومەر - کەناڵ8
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا