ژمارە شەشی گۆڤاری واران بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • گرنگیی بە پەروەردە و ئەدەبی منداڵ دەدات
  • چیرۆک و شانۆیی لەخۆدەگرێت

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری وارانی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە منداڵ و مێردمنداڵان و لە بەرهەمی هەمەجۆر پێکهاتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • لەم ژمارەیەدا بابەتەکان هەمەڕەنگن بۆ منداڵ و مێردمنداڵان
  • چیرۆک و شانۆیی لەخۆدەگرێت

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دامەزراوەکە، ناونیشانە سەرەکییەکان ئەم ژمارەیە بریتین لە:

  • ڕۆژێکی پێکەنیناوی
  • شانۆگەریی (تۆپ و توو)
  • تیمساح و مەیموون
  • ماڵێک بۆ کلک سپی

فۆتۆ: دامەزراوەی کەریمی عەلەکە

چەند زانیارییەک لەبارەی گۆڤاری واران:

  • یەکەم ژمارەی لە چارەکی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە
  • تایبەتە بە پەروەردە و ئەدەبی منداڵ و مێردمنداڵ
  • گۆڤارێکی وەرزییە و لە شاری سلێمانی دەردەچێت

زیاتر بزانە: https://channel8.com/kurdish/news/194675

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا