تێر شتیگن بە خواستن پەیوەندی بە ئەیاكسەوە کرد

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی یانەی بەرشلۆنە، ئامادەیە دووەم قۆناغی یاریکردنی بە شێوەی خواستن لەژێر ڕاهێنەرایەتی میچێل دەستپێبکات.

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی مانەوەیدا لە یانەی جیرۆنا بەهۆی پێکانەوە تەنیا توانی لە دوو یاریدا بەشداری بکات، بەڵام ئەم دووانەیە جارێکی دیکە لە یانەیەکی گەورەی کیشوەری ئەورووپا بەیەک دەگەنەوە؛ یانەیەک کە خاوەنی چوار چامپیۆنزلیگ و 36 نازناوی خولی ناوخۆییە، جگه لە چەندین دەستکەوتی دیکەی مێژوویی.

مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوت لەگەڵ بەرشلۆنە

تێر شتیگن کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ بەرشلۆنە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێنا، تاوەکو ئێستا 21 نازناوی فەرمی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەرزکردووەتەوە.

  • ژمارەی یارییەکان: 423 یاری فەرمی لەگەڵ بارسا.
  • پێگەی لە مێژووی یانەکەدا: 11یەمین یاریزانە کە زۆرترین یاری فەرمی بە درێسی بەرشلۆنەوە ئەنجامدابێت.
  • ڕیزبەندی یاریزانە بیانییەکان: دووەم یاریزانی بیانییە لە مێژووی یانەکەدا بەپێی بەشداری، کە تەنیا لە دوای لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینەوە دێت.

ئامانج لە یانەی ئایاكس

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، ئامانجی سەرەکی گەڕاندنەوەی ئەو ئاستە بەرز و ناوازەیە دەبێت کە ساڵانێکی زۆر لەگەڵ بەرشلۆنە پێشکەشی کردووە، تاوەکو بتوانێت جارێکی دیکە بەبەهێزیی توانای خۆی بسەلمێنێتەوە.

مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا