پێشانگەی قوڕ و پەنجە زێڕینەکان کرایەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لەبارەی هونەری سیرامیکە لە ناوەندی جیاوازی هونەرییدا
- زیاتر لە 20 هونەرمەند بەشدارن
لە شاری سلێمانی و لە دەستپێشخەرییەکی نوێی هونەرییدا، پێشانگەیەک بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان کرایەوە.

ڕێکەوتی سێی ئاب، پێشانگەی قوڕ و پەنجە زێڕینەکان، بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ کرایەوە:
- پێشانگەیەکی هاوبەشی سیرامیکییە
- زیاتر لە 20 هونەرمەند تیایدا بەشدارن

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، کارە هونەرییەکان پێکهاتوون لە:
- تابلۆی سیرامیکی
- ئینستاڵەیشن
- گۆزە و کاری دەستی
ڕۆژانە پێشانگەکە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت.

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا