لە کاتژمێرەکانی داهاتوو هاندەرانی ریاڵ مەدرید هەواڵی خۆش دەبیستن

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دوایین پێشهات و زانیارییەکان لەسەر گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی ریاڵ مەدرید ئەرێنین و چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە.

چاوەڕێی هەواڵی خۆش بن

ڕۆژنامەی ئەی ئێس، ئاماژەی بەوەدا، کە کۆبونەوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینی دەکرێت.
رادیۆ مارکا و ڕۆژنامەوان رامۆن ئەلڤارێز بە هەمان شێوە دووپاتیانکردەوە کە لە دوای دوو ساڵ لە هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست و ڕێککەوتن لەسەر مەرج و خاڵەکان، لە کۆتاییدا لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەی داهاتوودا ریاڵ مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس رادەگەیەنێت.

لەسەر مەرجەکان ڕێککەوتوون


ڤینیسۆس و ریاڵ قسەی تەواوەتیان لەسەر مەرجەکان کردووە، پاداشتەکان، مەرجە تاکەکەسییەکان، بابەتی موچە هەمووی باسی لێوەکراوە.
مووچەکەی لە 22 ملیۆنەوە تا 30 ملیۆن زیادەکرێت، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە ڤینیسیۆس بەهۆی سپۆنسەرە گەورەکانەوە ریاڵ مەدرید قازانجی لێ دەبینێت، یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین براندی گەورە سپۆنسەری کردووە، وەکو پێپسی، نایک، لویس ڤیتۆن، پرادا، لێگۆ فۆرتنایت، گاتۆراد سپۆنسەر کراوە، لەگەڵ ئاستە بەرزەکەی و گرنگی ڤینی بۆ یانەکە، هاوکات ئەم سپۆنسەرانە یەکێکە لە هۆکارەکان کە ریاڵ مەدرید بەردەوام لە قازانج دایە و نایەوێت ڤینی لە دەست بچێت.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا