زیاتر لە 20 ملیۆن کەس بەشدارییان لە چلەى ئیمام حسێن کردووە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هێزە ئەمنییەکان دەکات، بۆ تاوتوێکردنی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن
عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هێزە ئەمنییەکان دەکات، بۆ تاوتوێکردنی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن

پووختەی هەواڵ

  • زیاتر لە 52 ملیار دینار بۆ چلەى ئیمام حسێن تەرخانکراوە
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات
  • زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابینکراوە
  • سەرۆکوەزیران داوای ئارامی کردووە بۆ زیارەتکاران

لە 15 ڕۆژى ڕابردوودا زیاتر لە 20 ملیۆن زیارەتکارى ناوخۆیى و دەرەکى بەشدارییان لە چلەى ئیمام حسێن کردووە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات، لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ زیارەتکاران.


بەشداریکردنی زەیدی لە چلەی ئیمام حسێن

شەوی ڕابردوو عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کەربەلای کرد بۆ بەشداربوون لە چلەکە و ئاگاداربوون لە چۆنێتى بەڕێوەبردنى ڕێوڕەسمەکە و سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد.

10هەزار ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابینکراوە


سەرپەرشتیارانى ڕێوڕەسمەکە لە ڕاپۆرتێکدا بۆ عەلى زەیدى ئەوەیان خستووەتەڕوو، لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا و تاوەکو دوێنێ دووشەممە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کردووە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شارە جیاوازەکان زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێلیان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابینکردووە و سێ هەزار پاسی گەورەش بەکرێ گیراون.

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی زیارەتکاران بکرێت و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەک کراوە.

چلەی ئیمام حسێن، لە گرنگترین ڕێوڕەسمە ئایینییەکان شیعەیە، بۆ ئەمساڵ ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە لە عێراق کرایە پشوو.
لە 22ـی تەمموز ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 52 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ خەرجیى بەڕێوەچوونى چلەکە دابینبکات.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا