دانیشتووانی ڕەققە داوای لابردنی پارێزگار دەکەن
پووختەی هەواڵ
- خۆپیشاندانی فراوان لە دژی حکومەتی خۆجێی ڕەققە
- خراپی دۆخی ژیان و بڕیارەکانی پارێزگار
- تێکدانی خانووی بەشێک لە نیشتتەجێبوانی چەند گەڕەکێک
- نیگەرانی جووتیاران لە کەمی بەهای بەرهەمە خۆماڵییەکان
لە ڕەققە خۆپیشاندانى بەرفراوان لە دژى حکومەتى خۆجێیی کرا و خۆپیشاندەران داواى لابردنى پارێزگار دەکەن، هۆکارەکەشى بۆ خراپیى دۆخى ژیان و ئەو بڕیارانە دەگێڕنەوە کە پارێزگار پەیوەست بە کەرتی نیشتەجێبوون و بەرهەمە خۆماڵییەکان داونی.
خراپی دۆخی بژێوی دانیشتوان
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، خۆپیشاندەران پێکەوە هاوار دەکەن گەل لابردنى پارێزگارى دەوێت، هۆکارەکەشى بۆ خراپیى بژێوى ژیان و ئەو بڕیارانە دەگێڕنەوە کە لەماوەى ڕابردوو پەیوەست بە بژێوى و نیشتەجێبوون دراون.
ڕووخاندنی خانووی بەشێک لە گەڕەکەکان
سەرەکیترین هۆکارى خۆپیشاندانەکە تێکدانى خانووى بەشێک لە نیشتەجێبووانى چەند گەڕەکێکى پارێزگاکەیە بەبیانووى ڕێکخستنەوەى کەرتى نیشتەجێبوون و داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکان دەکەن.
توڕەیی جووتیاران لە کەمی نرخی بەرهەمەکانیان
هۆکارێکى دیکەى توڕەیی و ناڕەزایی خەڵکى پارێزگاى ڕەققە دەگەڕێتەوە بۆ کەمیى بەهاى بەرهەمە خۆماڵییەکان بەتایبەت بەروبوومى گەنمى ئەمساڵ و جووتیاران توڕە و نیگەرانن کە نرخى گەنمەکانیان وەک پێویست نەبووە.
دابەزینى بەهاى لیرەى سوورى و بەرزبوونەوەى نرخەکان دوو هۆکارى سەرەکین کە بژێویى ژیانى زۆریینەى سوورییەکانى قورسترکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
3 کاتژمێر پێش ئێستا