د. شۆخ وەهاب: چاویش وەک مێشک و دڵ تووشی جەڵتە دەبێت
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شۆخ وەهاب، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەریی چاو، دەڵێت:
- جەڵتەی چاو حاڵەتێکی لەناکاوی پزیشکییە و پێویستی بە چارەسەر و هۆشیاری خێرا هەیە
- جەڵتەی چاو بەهۆی گیرانی بۆری خوێنی چاوەوە لە تۆڕی چاودا ڕوودەدات و زیانێکی زۆر بە توانای بینینی کەسەکە دەگەیەنێت
باوترین نیشانەکانی جەڵتەی چاو چین؟
- لەدەستدانی توانای بینین لەناکاو و بێ ئازار
- لاوازبوونی خێرای بینین لە یەک چاودا
- دەرکەوتنی سێبەر یان پەڵە لە مەودای بینیندا
زانیاریی زیاتر..هۆکارە سەرەکییەکانی جەڵتەی چاو چین؟
- بەرزیی فشاری خوێن و ئاستی کۆلیستڕۆڵ
- نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان
- نەخۆشیی شەکرە و جگەرەکێشان
- ئەگەر ئەم نیشانانەت بینی، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی چاو بکەیت، چونکە وەرگرتنی چارەسەر لە کاتێکی کەمدا باشترین دەرفەتە بۆ پاراستنی توانای بینینت
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر جەڵتەی چاو، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://my.clevelandclinic.org/health/diseases/24127-eye-stroke
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا