هەڵکۆڵین لە شوێنەواری حەزە بەردەوامە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • حەزە لە شوێنەوارە گرنگەکانی شانشینی ئەدیابینە لە سنووری هەولێر
  • بەهۆی پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری، مەترسی لەسەر دروستبووە
  • تیمی سێ لایەنی فەرمی کاری ڕزگارکردن و پاراستنی دەکەن
فۆتۆ: بەڕێوبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

بەمەبەستی پاراستن و ڕزگارکردنی یەکێک لە پێگە شوێنەوارییە گرنگەکانی سنووری هەولێر، هەڵکۆڵین و کارکردن بەردەوامن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • هەڵکۆڵینی ڕزگارکردن و پاراستنی شوێنەواری حەزە بەردەوامە
  • بەهۆی پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری، مەترسی لەسەر شوێنەوارەکە هەیە
  • تیمەکانی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر و بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەددین کارەکان ئەنجام دەدەن
فۆتۆ: بەڕێوبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

شوێنەواری حەزە یەکێکە لە پێگە شوێنەوارییە گرنگەکانی سنووری هەولێر:

  • مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شانشینی ئەدیابین
  • لە سەدەکانی پێش زایینەوە تاوەکو خەلافەتی عەباسی لە پێگە گرنگەکانی ناوچەکە بووە
فۆتۆ: بەڕێوبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا