سمکۆ ئەحمەد لە شێوەکارە هاوچەرخەکانی کوردە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ساڵی 1972 لە سلێمانی لەدایکبووە
  • هەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانییە لە زانکۆی سەڵاحەددین
  • لە ژاپۆن لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تۆکیۆ هونەری خوێندووە

لەڕێگەی کەناڵ و تەلەڤیزیۆنەکانی ژاپۆنەوە و بە ڕێکخستنی پێشانگە، دەنگی کوردستانم گەیاندووەتە ملیۆنان بینەری ژاپۆنی


لە ئاستی کارکردندا، سمکۆ ئەحمەد خاوەنی سەدان پارچەی هونەرییە، جگە لە دروستکردنی وێنە و تابلۆ، کتێبی تایبەت بە شێوەکاریی چاپکردووە و لە ژاپۆن و ئەمریکا بڵاویکردوونەتەوە، لەوانە:

  • بەهار هەرگیز نامرێت
  • ڕەنگەکانی بەهەشت
  • چۆلەکەکانی بەهەشت
  • باران ئارت

سمکۆ ئەحمەد، هاوبەشە لەگەڵ ڕێکخراوی شنەبای ئاشتیی ژاپۆن، سەردانی ئەو وڵاتانەی کردووە کە کاریگەرن بە جەنگ و ئیلهامی هونەریی لێیانەوە وەرگرتووە، لەوانە:

  • کۆسۆڤۆ و بۆسنە
  • سیرالیۆن
  • لایبریا
  • ئەفغانستان
  • پاکستان
  • مەنگۆلیا

بەرهەمەکانی سمکۆ ئەحمەد، لە سایەی ئەو کارە مرۆییانەی ئەنجامیان دەدات، چەقدابەستوو نین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سەر بە دوو  ڕێبازن:

  • سوریاڵیزمی هاوچەرخ
  • ئابستراکت

سمکۆ ئەحمەد تاوەکو ئێستا لە تاراوگە دەژی و بەردەوامە لە کارە هونەری و مرۆییەکانی

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا