قەڵای ئالەموت خرایە لیستی یونسکۆوە

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئالەموت لە دیارترین قەڵاکانی ئێران و جیهانە
  • هەنگاوەکەی یونسکۆ لایەنە نێودەوڵەتییەکان ناچار دەکات قەڵاکە بپارێزن
  • شەش قەڵای دیکە ناویان خراوەتە لیستەکەوە

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، ئاژانسی یونسکۆی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، قەڵای ئالەموت و ژمارەیەک لە پێگە مێژووییەکانی خستنە لیستی کەلەپووری جیهانییەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • قەڵای ئالەموت لە دیارترین قەڵا مێژووییەکانی ئێران و جیهانە
  • یونسکۆ دەیەوێت بەم هەنگاوە لە داخوران و لەناوچوون بیپارێزێت
  • شەش قەڵای دیکەی ئێرانی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە

گرنگیی لیستی کەلەپووری یونسکۆ چییە؟

  • پاراستنی شوێنەوارەکان بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی
  • دابینکردنی بودجەی نێودەوڵەتی بۆ نۆژەنکردنەوە
  • یەکخستنی کولتوور و کەلەپووری جیهانی
  • بوژاندنەوەی گەشتیاری

قەڵای ئالەموت:

  • کۆتاییەکانی سەدەی 11ی زایینی دروستکراوە
  • حەشارگەی حەسەن سەباح و حەشاشینەکان بووە
  • ساڵی 1256 لەسەر دەستی مۆنگۆلەکان وێرانکراوە
  • دەکەوێتە پارێزگای قەزوین لە ئێران
حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا