کارلۆس ئەلکاراز لە کراوەی سینسیناتی کشایەوە
مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و یاریزانی تێنسی سەرزەوی لە پاڵەوانێتی کراوەی سینسیناتی کشایەوە.
- ئەلکاراز تەمەنی 23 ساڵە و یاریزانی تێنسی سەرزەوییە
- لە 2018ـەوە بووە پرۆفێشناڵ لە بوارەکە و یەکێکە لە پڕ دەستکەوترین یاریزانەکان لە تەمەنێکی بچووکدا
- خاوەنی 7 نازناوی گراند سلامە
- لە ڕیزبەندیی پلەی دووەمی گرتووە
پێکان ئەم وەرزەی لە ئەلکاراز تاڵ کرد
کارلۆس ئەلکاراز دوای پاڵەوانێتی کراوەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی قورسی مەچەکی ڕاستی بوو، بەو هۆیەوە لە پاڵەوانێتییەکانی دیکەی رۆلاند گارۆس، ویمبڵدۆن، کراوەی مەدریدی لەدەستدا.
دواتر ڕایگەیاند کە دەگەڕێتەوە بۆ بەشدارییکردنی لە کراوەی سینسیناتی، کە پێش کراوەی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەم پاڵەوانێتییەش کشایەوە.
ئێستا ئەلکاراز خۆی ئامادە دەکات تاوەکو بەشداریی لە کراوەی ئەمریکا بکات، کە یەکێکە لە چوار نازناوەکەی گراند سلام.
کراوەی ئەمریکا لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان لە ڕێککەوتی 30ـی ئەم مانگە تاوەکو 13ـی مانگی 9 بەردەوام دەبێت.
مەستان حوسامەدین
1 کاتژمێر پێش ئێستا