د. ساکار حوسێن: بوونی خوێن لە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەدا ئاسایی نییە!

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی خوێنبەربوونی دامێن
وێنەی خوێنبەربوونی دامێن

د. ساکار حوسێن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون دەڵێت:

  • دووبارە بینینەوەی خوێن لەدوای وەستانی سووڕی مانگانە واتە لە ئەو خانمانەی گەیشتوونەتە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە ئاسایی نییە
  • لەکاتی بوونی خوێن لە لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەدا، پێویستە خانمەکە  ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون بکات

هۆکارەکانی بوونی خوێن لە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەدا چین؟

  • تەنکبوونەوەی شانەی ناوپۆشی زێ و منداڵدان
  • هەوکردن
  • بوونی گۆشتی زیادەی منداڵدان یان ملی منداڵدان
  • شێرپەنجەی منداڵدان یان ملی منداڵدان
  • ئەستووربوونی ناوپۆشی منداڵدان، حاڵەتێکە تیایدا ناوپۆشی منداڵدان زیاد لە پێویست گەشە دەکات و پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی زیاترە، چونکە لە ئەو خانمانەی لە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەدان بە شێوەیەکی ئاسایی ناوپۆشی منداڵدان تەنکە
  • ئەگەر خانمێک چارەسەری هۆرمۆنی وەربگرێت

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر حاڵەتی بوونی خوێن لە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانەدا، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

Postmenopausal Bleeding: Causes, Diagnosis & Treatment

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا