سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن

کیژان مەحمود 51 خولەک پێش ئێستا
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دامەزراندنی پەرستار و خۆبەخشان  دەستیپێکرد
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دامەزراندنی پەرستار و خۆبەخشان دەستیپێکرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ جاری 47ـەم ناڕەزاییان لە هەولێر دەربڕی.
  • نزیکەی 16 هەزار خوێندکار ماوەی نۆ ساڵە چاوەڕێی بڕیاری دامەزراندن دەکەن.
  • داوا دەکرێت دامەزراندنیان بخرێتە ناو خشتەی بودجەی ساڵی 2027ی عێراقەوە.
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوی بۆ دامەزراندنیان ئاراستەی هەرێم و بەغداد کردووە.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە زیاتر لە 16 هەزار خوێندکاری سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دوای نۆ ساڵ لە چاوەڕوانی، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو لە ڕێگەی بودجەی 2027ی عێراقەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربچێت و کۆتایی بە بێکارییان بهێنرێت.


داواکارییەکانی خوێندکارانی سێ یەکەم:

  • دامەزراندن بە مافێکی سەرەتایی خۆیان دەزانن و دەڵێن لە ساڵی 2017ـەوە پشتگوێ خراون.
  • داوا لە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکەن بڕیار لەسەر دامەزراندنیان بدات.
  • جەخت دەکەنەوە کە زانکۆ و پەیمانگاکان پێویستییەکی زۆریان بە تواناکانی ئەوان هەیە.
  • ئاماژە بەوە دەکەن کە بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکات.

هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکە:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی فەرمی ئاراستەی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق کردووە تاوەکو رێکارەکان بۆ دامەزراندنی ئەم 16 هەزار خوێندکارە دەستپێبکەن. ئێستا هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە دۆسیەی دامەزراندنیان لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی فیدراڵیدا جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانیان لەلایەن بەغدادەوە دابین بکرێت و ئەم کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر ببێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/221914

کیژان مەحمود

51 خولەک پێش ئێستا