مەرجەکانی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل بڵاوکرانەوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • مەرجەکان لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکانن
  • تەنیا فیلمی داستانی (درامی) وەردەگیرێن
  • حوزەیرانی 2027 خولی سێیەم بەڕێوەدەچێت

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل، مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانی خولی سێیەم ئاشکرا کرد:

  • فیلمەکان بەشداربووەکان دەبێت بە تەواوی بە مۆبایل وێنەگیرابن
  • ماوەی فیلم زیاتر نەبێت لە 10 خولەک (بە تایتڵی سەرەتا و کۆتاییەوە)
  • فێستیڤاڵ بەرهەمەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان وەردەگرێت
  • فیلمەکان مەرجە تەنیا داستانی (دراما) بن
  • کورتەفیلمەکان مەرجە ژێرنووسی ئینگلیزیان لەسەر بێت

بڕیارە حوزەیرانی 2027 سێیەم خولی فێستیڤاڵەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.


لەبارەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل:

  • بۆ یەکەمجار ساڵی 2025 لە سلێمانی ڕێکخرا
  • گرنگیی بە توانای مۆبایل دەدات لە بەرهەمهێنانی فیلمدا
  • چەندین خەڵات بەسەر فیلمسازان دابەش دەکات
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا