ئانیا تەیلەر: ئێمەی خانمان بە مێتۆد ئاکتینگ خۆمان شێت ناکەین
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- ئانیا تەیلەر لە ڕەخنەگرە گەورەکانی مێتۆد ئاکتینگە
- مێتۆد ئاکتینگ بە شێتی وەسفدەکات
- مێتۆد ئاکتینگ بۆ خانمان بە باش نازانێت

خانمە هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، ڕەخنە لە شێوازی ڕاهێنانی ئەکتەرە پیاوەکان دەگرێت لە گرتنەبەری ڕێچکەی مێتۆد ئاکتینگ.
ئانیا تەیلەر چی دەڵێت؟
- نامەوێت مێتۆد ئاکتینگ بەکاربهێنم
- ژن بەرپرسیارێتییەکانی لەوە زیاترە سەرقاڵی مێتۆد ئاکتینگ ببێت
- مێتۆد ئاکتینگ شێتییە و کەسایەتیی خۆت لەدەست دەدەیت
دانیەڵ دەی لویس لە باشترین ئەکتەرانی جیهانە لە تەکنیکی مێتۆد ئاکتینگدا و دەڵێت:
- ڕەخنەگران لە مێتۆد ئاکتینگ تێناگەن
- ڕێگەیەکە بۆ دەربڕینی ئازادانە
- میدیا مێتۆد ئاکتینگ وەکو شێتی دەردەخات

مێتۆد ئاکتینگ چییە؟
- ستانیسلاڤسکی لە ڕووسیا و لە سەرەتای سەدەی بیستەم دایهێناوە
- تەکنیکە بۆ دەربڕینی هەستی تەواوەتیی کارەکتەر
- ئەکتەر دەبێت کەسایەتی، بیرکردنەوە و هەستەکانی کارەکتەر بگرێتە خۆی
- ئامانج لێی پێشکەشکردنی باشترین و سروشتیترین نواندنە

ژیاننامەی ئانیا تەیلەر:
- ئەکتەر لە 22 فیلمی درێژ و 10 بەرهەمی تەلەڤیزیۆنی
- براوەی 29 خەڵاتی هونەری
- دیارترین فیلمەکانی: The Queen’s Gambit و The Witch

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا