ئارسیناڵ و نیوکاسڵ لەسەر گواستنەوەی گیمارایش گەیشتنە ڕێککەوتن

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەنێو هەواڵە گەرمەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارایش، کە بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی گرێبەستەکە دەگاتە 75 ملیۆن پاوەند

کۆتاییهاتن بە درامایەک لە بازاڕی گواستنەوەدا

داهاتووی ئەو ناوەڕاستکارە بەڕازیلییە لە هەفتەکانی ڕابردوودا ببووە جێی باسوخواسێکی زۆر ڕاگەیاندنەکان، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئارەزووی یاریزانەکە بۆ جێهێشتنی یاریگای سانت جەیمس پارک و ڕۆیشتنی بۆ باکووری لەندەن و یاریگای ئیمارات.

جووڵەیەک لە کاتی گونجاودا بۆ پاڵەوانی پرێمەرلیگ

ئەو هەنگاوەی ئارسیناڵ، کە وەک پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی دەچێتە وەرزی نوێوە، لەکاتێکدایە یانەکە تاوەکو ئێستا بەراورد بە ڕکابەرەکانی وەک تۆتنهام، مانچێستەر سیتی و چێڵسی ئەوەندە چالاک نەبووە لە بازاڕی گواستنەوەدا، گواستنەوەی گیمارایش دەکرێت بێتە گەورەترین گرێبەستی ئەم هاوینەی تۆپچییەکان پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا