پیتەر گۆرگیس دەرنەچوو

هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی سیرامیکا کیلۆپاترای میسری، ڕەزامەند نەبوو لەسەر ئاستی پیتەر گۆرگیس، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، بەو هۆیەوەشەوە دوای تاقیکردنەوەکان، یاریزانەکەی گەڕاندەوە.

پیتەر لە وەرزى ڕابردوودا لەگەڵ یانەی دهۆک ئاستێکی بەرزى پێشکەش کرد، بەڵام لە کۆتایی وەرزەکەدا ئاشکرای کرد کە لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام نابێت.

دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر تاقیکردنەوەکانی لە یانە میسرییەکەدا، بەهۆی ڕازینەبوون بە ئاستەکەی، یانەکە بڕیاری دا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ نەکات و یاریزانەکە بەڕێ بکات.

هەرێز جەمال

1 کاتژمێر پێش ئێستا