ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵ

  • نێچیرڤان بارزانى بەشداریی لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەتدا دەکات
  • هەر چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن
  •  تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئیستای عێراق
  • تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە


گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/8/5)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغداد دەكات.


هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەشداری کۆبوونەکە دەکەن


دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكوومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەند پرسێکى پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتكردنی هاوڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.


 سەرۆکی هەرێم چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات


گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان ئەوەشى ئاشکراکرد، هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و کارکردنی هاوبەش بە ئاڕاستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هەردوولا تاوتوێدەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/54357

https://channel8.com/kurdish/news/54366

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا