لە شەش پارێزگاى عێراق دژى دواکەوتنى مووچە خۆپیشاندان کرا

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نارەزای و خۆپیشاتدانی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کەرتی کشتی لە دژی دواکەوتنی مووچەکیان
نارەزای و خۆپیشاتدانی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کەرتی کشتی لە دژی دواکەوتنی مووچەکیان

 پووختەی هەواڵ

  • لە بەغداد و کەرکووک و بەسرە و بابل و  سەلاحەدین و زیقار و واست خۆپیشاندان کرا
  • دژی دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموز کارمەندان ڕژانە سەر شەقامەکان
  •  چەندین و دروشم و پۆستەریان بەرزکردەوە
  • 45 ڕۆژە مووچەکانیان دواکەوتووە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتووەتە کەناڵ8 ، لە دژى دواکەوتنى مووچەى مانگى تەمموز، فەرمانبەرانى کەرتى گشتی لە شەش پارێزگاى عێراق خۆپیشاندانیان کرد.



لە پارێزگاکانى بەغداد، کەرکووک، بەسرە، بابل، سەڵاحەدین، زیقار و واست، مووچەخۆران و کارمەندان، دژى دواکەوتنى مووچەى مانگى تەمموز ڕژانە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەى چەندین پۆستەر، نیگەرانى خۆیان دەربڕى لە دواکەوتنى مووچەکانیان بۆ ماوەى 45 ڕۆژ.

لە بەغداد هەزاران فەرمانبەر و مووچەخۆرى فەرمانگەکان لە گۆڕەپانى تەحریر و بەردەم وەزارەتى کارەبا خۆپیشاندانیان کرد، داوایان لە حکومەت کرد هەرچى زووە مووچەکانیان خەرج بکات.


دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز

  • لە 27ی تەمموزەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکراوە
  •  هێشتا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق مووچەی وەرنەگرتووە
  • پێدەچێت بەشێکیان مووچەکانیان بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو


ئەوەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمموز لە 27ـى تەمموزەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا پێنج وەزارەت و سێ دەستە، کە ژمارەى فەرمانبەرانیان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە، مووچەیان وەرنەگرتووە و پێدەچێت بەشێکیان بکەوێتە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.


مووچەی مانگانە پێویستی بە نزیکەی هەشت تریلیۆن دینارە


وەزارەتى دارایی عێراق، بۆ دابینکردنى مووچەى مانگانە پێویستى بە حەوت تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، وزیرى داراییش داوای لە ئەنجوومەنى نوێنەران کردووە، بانگهێشتى بکەن تاوەکو ڕوونکردنەوە لەبارەى قەیرانى دارایی و هۆکارى دواکەوتنى مووچە بدات.


 هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارەی نەختینە


بەگوێرەى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، حکومەتى عێراق، سەرقاڵى تاوتوێکردنى چەند بژاردەیەکە بۆ چارەسەرکردنى کیشەى کەمیى پارەى نەختینە، یەکێک لە بژاردەکانیش دەستکاریکردنى میکانیزمى دابەشکردنى مووچەیە، بەجۆرێک ببێتە 45 ڕۆژ لەبرى میکانیزمى پەیڕەوکراوى ئێستا. ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەى فشارەکان لەسەر خەزێنەى گشتى و گرەنتى بەردەوامى پابەندییە داراییەکان.

یەکێکى دیکە لە بژاردەکانى حکومەت، پەنابردنە بۆ قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى، بۆ ئەمەش چاوڕێى پەسەندکردنى یاساى قەرزکردنە لە ئەنجوومەنى نوێنەران.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223698

https://channel8.com/kurdish/news/217271

https://channel8.com/kurdish/news/223755

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا