پەیوەندیی نێوان هەوکردن و سستبوونی گورچیلە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گورچیلەکان
وێنەی گورچیلەکان

 د. ڕەوا عومەر،  پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، دەڵێت:

  • هەوکردنی گورچیلە دەکرێت بێتەهۆی سستبوونی گورچیلە، ئەگەر هەوکردنەکە بە خێرایی و چارەسەر نەکرێت
  • ئەگەر هەوکردنی گورچیلە درێژخایەن بێت، زیان بە شانە و بەشەکانی گورچیلە دەگەیەنێت،  بەرەو سستبوون و لەدەستدانی توانای کارکردنی دەبات

هەوکردنی گورچیلە چییە؟

  • هەوکردنی گورچیلە بریتییە لە هەوکردن و ئاوسانی بەشە وردەکانی گورچیلە و شانەکانی دەوروبەری یان ئاوسان و هەوکردنی حەوزی گورچیلە
  • هەوکردنی گورچیلە زیاتر بەهۆی تێکچوونی سیستمی بەرگریی جەستەوە ڕوودەدات، وەک نەخۆشی گورگەسوورە، هەوکردنی بەکتریایی یان بەکارهێنانی هەندێک دەرمانەوە ڕوودەدات
  • زۆربەی جار ئەگەر بە خێرایی هەوکردنی گورچیلە دەستنیشان بکرێت بکرێت و چارەسەر بکرێت، گورچیلەکە بە تەواوی چاک دەبێتەوە

چەند زانیارییەک لەسەر سستبوونی گورچیلە

  • سستبوونی گورچیلە بریتییە لە لەدەستدانی توانای کارکردنی گورچیلە بۆ فلتەرکردنی پاشەڕۆ و شلە زیادەکانی جەستە
  • سستبوونی گورچیلە ئەنجامی کۆتایی کۆمەڵێک نەخۆشیی درێژخایەنە، وەک شەکرە، بەرزەفشاری خوێن یان هەوکردنی درێژخایەنی گورچیلە
  • سستبوونی گورچیلە لە حاڵەتی توندا ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە، بەڵام لە حاڵەتی درێژخایەندا زیانەکانی هەمیشەیین و پێویستی بە چارەسەری شۆردنی گورچیلە یان چاندنی گورچیلە دەبێت

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر پەیوەندیی نێوان هەوکردن و سستبوونی گورچیلە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن

Acute Nephritis: Types, Causes, and Symptoms

Kidney Failure (ESRD): Causes, Symptoms & Treatment

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا