پسپۆڕێکی نەشتەرگەری چەند زانیارییەک لەسەر مایەسیری لە دووگیانیدا دەخاتەڕوو
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە دەبنەهۆی دروستبوونی مایەسیری لە دووگیانیدا ''
- بوونی فشار بەهۆی گەورەبوونی منداڵدان
- گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان
- قەبزی
چۆن ئازار و نیشانەکانی مایەسیری لە دووگیانیدا کەم بکرێنەوە؟
- پێڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە پێکهاتەی ڕيشاڵی
- خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست: ڕۆژانە لانی کەم هەشت بۆ 10 پەرداخ ئاو بخورێتەوە
- دانیشتن لە ناو ئاوی شلەتێن بۆ ماوەی 15-20خولەک (ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار) ئازار و ئاوساوی کەم دەکاتەوە
- جووڵە و ئەنجامدانی وەرزشی سووک
- لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، مایەسیری کاتییە و دوای منداڵبوون و گەڕانەوەی ئاستی هۆڕمۆنەکان بۆ دۆخی ئاسایی، مایەسیرییەکە بەرەو باشبوون دەچێت و نامێنێت
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر مایەسیری لە ماوەی دووگیانیدا، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا