سەرنجی بورهان موفتیزادە لەبارەی ئاواز و دەقی گۆرانی
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- "ئاواز و دەقی گۆرانی هاوئاستی یەکترن"
- "ئاواز بەبێ شیعری دانسقە بە نەمری نامێنێتەوە"
لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بورهان موفتیزادە، موزسیان و موزیکدانەری ناسراوی کورد، سەرنجی خۆی لەسەر گرنگیی دەق و هۆنراوە چڕدەکاتەوە
ئاواز ناتوانێت بە نەمری بمێنێتەوە، ئەگەر شیعرەکەی دانسقەی حەزی گوێگر و پڕاوپڕی دەنگی گۆرانیبێژ نەبێت
بورهان موفتیزادە

موفتیزادە، دوو گۆرانیی (دڵخۆش) خانمە گۆرانیبێژی کورد بە نموونە دەهێنێتەوە و دەنووسێت، "جودایی و ساقی، کە هۆنراوەکانیان لە نووسینی سەربەست کەرکووکی و کاک شەریفە، ئاوازەکانیان هی منن، تاوەکو ئەمڕۆ شانازییان پێوە دەکەم، بە بڕوای خۆم، پڕ هەماهەنگی شیعرەکان و دەنگە زوڵاڵەکەی دڵخۆش خانن."
بورهان موفتیزادە:
- موزسیان و موزیکدانەرێکی ناسراوی کوردە
- موزیکی بۆ گۆرانیی چەندین هونەرمەند داناوە: مەرزیە فەریقی، لەیلا فەریقی، دڵخۆش، هێمن حەمەساڵح، ڕەوا جەمال و هتد

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا